کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌ سه‌ر گڵكۆی “ئارام حه‌بیبی”

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌ سه‌ر گڵكۆی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو “ئارام حه‌بیبی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “ئارام حه‌بیبی” و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ به‌كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی قوربانیانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ و به‌شداربووان یادی “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی” لاوی گیان فیدای ڕێگای ئازادی تاران كه‌ ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌ دایكبوونی بوو به‌رز ڕاگرت و دژبه‌ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ شاری تاران ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ماڵی باوكی “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی”یان گه‌مارۆ دا و ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵكی بێ حجاب نزیك ماڵه‌كه‌یان ببنه‌وه‌ و سه‌ردانیان بكه‌ن.