ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌شاری ئۆتاوا كۆبوونه‌وه و وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له هه‌زاره‌مین ڕۆژی هێرشی مووشه‌كی سپای پاسداران بۆ سه‌ر فڕۆكه‌ی “پی.اس.٧٥٧“ی ئۆكراین، له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی كانادا له‌شاری ئۆتاوا كۆبوونه‌وه و هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ١٨ ڕۆژی ڕابردووی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری پشتیوانی جیهان له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی خه‌ڵكی ئێران بوون.