کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان ڕێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاره‌كانی دێولان، دیوانده‌ره‌، ورمێ، سنه‌، ئیلام، مهاباد، بۆكان، سه‌قز، كامیاران، پپرانشار، شنۆ و سه‌رده‌شت بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و به‌ خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به‌ كۆماری ئیسلامی، وێڕای ڕێزلێنان له‌ فیداكارییه‌كانیان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.