به‌پێی هه‌واڵی كه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌سه‌ر گڵكۆی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی شاری سنه و شاره‌كانی دیكه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ریی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.