ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردوانی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌سه‌ر مه‌زاری “عیسا بیگله‌ری” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخواز ڕۆژی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “عیسا بیگله‌ری” له گۆرستانی ره‌وانسه‌ر وێڕای به‌رز نرخاندنی یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.