کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر ڕه‌زا ڕه‌سایی، كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له‌ سێداره‌ درابوو، له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو كۆبوونه‌وه‌.

ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سه‌حنه‌ی سه‌ر به‌ ئوستانی كرماشان بوو كه‌ به‌ كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی ئیتلاعاتی ڕژیم تۆمه‌تبار و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه‌ به‌  ناحه‌ق به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مزاری كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یادی ئازیزی گرت.