کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “هێمن هه‌مزه‌” له‌سه‌ر مه‌زاری له‌ سه‌رده‌شت

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو هێمن هه‌مزه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵور، بنه‌ماڵه‌ی “هێمن هه‌مزه‌” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری سه‌رده‌شت له‌ سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

“هێمن هه‌مه‌زه‌”ی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له‌ كاتی هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر گوندی “بێوران”ی سه‌رده‌شت به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌ران گیانی له‌ده‌ست دا و پاش ئه‌و ڕووداوه‌ خه‌ڵكی گونده‌كه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌شه‌ڕ هاتن. به‌یانی دووشه‌ممه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌رده‌شت، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی وێڕای گوڵبارانكردنی گڵكۆكه‌ی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.