ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی ناڕازیانی به‌ندكراو به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین خوازیاری ئازادی ڕۆڵه‌كانیان بوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند سه‌د كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی ناڕازیانی به‌ندكراو له به‌رانبه‌ر زیندانی ئێڤین له شاری تاران كۆبوونه‌وه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه وه‌رنه‌گرت. پاش چه‌ند كاتژمێر چه‌ند كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان هاتنه ده‌ره‌وه و به بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاگه‌یاند، هێشتا هیچ په‌روه‌نده‌یه‌كیان درووست نه‌كردووه و له ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان به لێپرسینه‌وه كردووه، له كوتاییشدا هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندان به گازی فرمێسك‌ڕێژ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.