ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێكر له قوتابیانی كه‌م ئه‌ندام له به‌رده‌م ئوستانداری خۆراسانی ڕه‌زوی له شاری مه‌شهه‌د كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی كه‌م ئه‌ندام له ئاست دابین نه‌كردنی سرویسی هاتووچۆ بۆ ڕۆڵه‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: ئه‌ركی ئامووزش و په‌روه‌رش و بێهزیستیه كه ئیمكاناتی په‌روه‌رده بۆ ڕۆڵه‌كانیان دابین بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژماره‌یه‌ك له كه‌م ئه‌ندامانی ساری به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی بێهزیستی ئه‌و شاره، خوازیاری زیادكردنی یارمه‌تی مانگانه و دابینكردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی و ڕیفاهی بوون.