كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی فڕۆكه‌ی “پی.اس ٧٥٢“ی ئوكراینی،پاش ١٥ ڕۆژ ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی گه‌یشتنه به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی كانادا له “ئۆتاوا” و داوایانكرد سپای پاسداران بخنه ناو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه پاش گه‌یشتنیان به ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی كانادا به‌یاننامه‌یه‌یكیان خۆێنده‌وه و تێیدا داوایانكرد سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بمێنێته‌وه. له‌ماوه‌ی ٣٢ مانگی ڕابردوودا دادخوازانی فڕۆكه‌ی “پی.اس. ٧٥٢“ی ئوكراینی له سه‌رانسه‌ری جیهان و به‌تایبه‌ت له وڵاتانی “كانادا“، “به‌ریتانیا” و “سووید” به‌رده‌وام له خۆپێشاندان و كۆبوونه‌وه‌دا بوون و جه‌وانبی ئه‌و لایه‌نه‌كانی بۆ میدیاكانی جیهان ئاشكرا ده‌كرد.