ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گوڵانی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی له‌نگه‌رگه‌ی ڕه‌جائی له به‌نده‌رعه‌باس، له به‌رده‌م ئه‌و به‌نده‌ره كۆبوونه‌وه و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشمی “ڕۆڵه‌كانی ئێمه له كوێن؟” و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاماری گیانبه‌ختكردووان، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه و هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی گه‌ڕان به دوای ڕۆڵه‌كانیان له ناو وێرانه‌كاندا بوون. ناڕازیان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه حكومه‌تی تووشی گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیكه و به‌رانبه‌ر به گیان و ژیانی خه‌ڵک نابه‌رپرسیاره و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.