ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌مپی پاكبوونه‌وه له مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌نگروود كۆبوونه‌وه و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.
ڕۆژی ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠٢، ئاگر له كه‌مپی پاكبوونه‌وه له مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌نگروود كه‌وته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٣٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا. پاش ئه‌و ڕووداوه په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كه درووست كرا، به‌ڵام هێشتا هیچ یه‌ك له تاوانباران محاكمه و سزا نه‌دراون.