ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی گوندی ئاشنستانی سه‌ر به شارستانی قه‌زوێن، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی موعه‌لیم كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر كاتی كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان له ساڵی نوێی خوێندن دا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام قوتابخانه‌كانی گوندی “ئاشنستان” هێشتا مامۆستای لێ نییه و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان هه‌ندێك جار ناچار ئه‌بن خۆیان وانه به منداڵه‌كان بڵێنه‌وه. شایانی باسه كه پێشتریش هه‌واڵی هاوشێوه له چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران بڵاو كرابۆوه و به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیمیش دانیان به كه‌می موعه‌لیم دا ناوه.
