ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له تاران، ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان، ئه‌رده‌بیل و كرماشان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكای ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی ژهراویكراو له شاری تاران له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ناحیه‌كانی پێنج، هه‌شت و حه‌وت و هه‌روه‌ها ئامووزش و په‌روه‌رشی كول كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “ئه‌منیه‌تی مه‌دره‌سه‌كان مافی خۆمانه”، “به‌رپرسی ئامووزشی هه‌سته له خه‌و” و “به‌رپرسی بێ كهفایهت له كوێیه”یان به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له شاره‌كانی كرماشان، ئیسفه‌هان و كه‌ره‌ج له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.