به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایكی “فوئاد محه‌ممه‌دی” مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌ی گۆڵباران كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه ڕێگه ناده‌م ئه‌و ڕووناكیه‌ی كه تۆ به كۆمه‌ڵگا به‌خشێت، بكۆژێتهوه. شایانی باسه كه “فوئاد محه‌ممه‌دی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری كامیاران به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
