ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “فه‌رزین مه‌عرووفی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
ڕۆژی ٢٥ی سه‌رماوه‌ز ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “فه‌رزین مه‌عرووفی” هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد و دانیشتووی شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تارانه كه ڕۆژی ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد. بنه‌ماڵه‌ی فه‌رزین و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران ڕۆژی شه‌ممه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه مه‌راسمێكیان به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی به‌ڕێوه برد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.