کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی غه‌فار ئه‌كبه‌ری له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری مه‌لێكان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی غه‌فار ئه‌كبه‌ری له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی غه‌فار ئه‌كبه‌ری له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ملێكان كۆبوونه‌وه‌ و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دادستانی ئه‌و شاره‌یان دا.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ملێكان به‌ ناوی غه‌فار ئه‌كبه‌ری به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم و بێبه‌شكران له‌ ده‌رمانی گیانی له‌ ده‌ست دا. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی زیندانی مه‌لێكان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه‌ هۆشداریان به‌ دادستانی دابوو، به‌ڵام دادستان له‌گه‌ڵ ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه دژایه‌تی كردبوو. به‌و بۆنه‌وه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ غه‌فار ئه‌كبه‌ری گیانی به‌خت كرد و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هێرشان كرده‌ دادگوسته‌ری مه‌لێكان و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دادستانیان دا، به‌ڵام دادستان به‌ هاوكاری هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هه‌ڵهاتووه‌ و خۆی حه‌شار داوه‌.