ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “عیرفان ڕه‌زایی” له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“عیرفان ڕه‌زایی” ڕۆژی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه و هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی قه‌تڵی حكوومه‌تی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاری ئامۆل له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
