ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی زیندانی مه‌حكووم به سێداره له شاره‌كانی “تاران، ڕه‌شت، بۆكان و شه‌هریار”، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام بوون.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكاردی “نا بۆ سێداره”، هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ست و شه‌شه‌مین هه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره”، له شاره‌كانی تاران، ڕه‌شت، بۆكان و شه‌هریار، كۆبوونه‌وه و پشتیوانیان له‌و هه‌ڵمه‌ته كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون. جێگای ئاماژه‌یه له مانگانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام بۆ پشتیوانی له هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌یان ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕیوه‌بردووه، به‌ڵام حكومه‌ت بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادا و هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه‌ی بۆ ناڕازیان كردووه.