بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره بوون.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون. ناڕازیان داوایان له خه‌ڵكی ئێران كردووه بۆ ڕاگراتنی سزای سێداره یارمتیان بدن و له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا به‌شدار بن.