به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێكی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، له به‌رده‌م دادگوسته‌ری شاری كه‌ره‌ج كۆبوونه‌ته‌وه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ڕۆڵه‌كانیان، نه‌ك ته‌نیا و‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان زانیارییه‌ك بڵاو ناكه‌نه‌وه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بنه‌ماڵه‌كان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم له به‌رده‌وامی گوشاره ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتیاندایه و له ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژه‌ی گوشاره‌كان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
