ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی خۆپێشاندانی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له شاره‌كانی نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان و یاسوج كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له كۆبوونه‌وه‌كاندا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مساڵ ته‌مه‌نیان له ٢٠ ساڵ كه‌متره كه ناڕازی به دۆخی خراپی ئابووری بنه‌ماڵه‌كانیان بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووانی خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك بوون.
