ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی سه‌راوڵه له پارێزگای ئیلام، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی به‌ندكراوان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له شارستانی سه‌راوڵه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، “محەممەد سوهرابزادە” داواکاری گشتیی ئەو شارە بە خەڵکی ناڕازیی ڕاگەیاندووە كه من هیچ دەسەڵاتێکم نییە و هیچ کارێکیشم لەدەست نایەت. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم خه‌ڵكی ناڕازی زۆرتر تۆڕه كرد و دژبه حكوومه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه.