به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی گوڵان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی سنه و دێولان سه‌ردانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی شاری دیوانده‌ره‌یان كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی سنه و دێولان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ر‌ی شاری دیوانده‌ره، پشتیوانی خۆیان له‌بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یاند و یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی خۆیان بۆ دادخواهی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان نیشان دا. به‌شه‌داربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمی “ئیمه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان مامه‌ڵه به خوێنی ڕۆڵه‌كانمان ناكه‌ین”یان به‌رز كرده‌وه.
