کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “داریووش عه‌لیزاده‌” له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی داریووش عه‌لیزاده‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “داریووش عه‌لیزاده‌” له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كه‌یان له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی “داریووش عه‌لیزاده‌” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و مه‌زاره‌كه‌یان گوڵباران كردووه‌. “داریووش عه‌لیزاده‌” ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ شاری سنه‌ گیانی به‌خت كرد.