کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی گیلان و مازه‌نده‌ران

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ ئوستانه‌كانی گیلان و مازه‌نده‌ران له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ فیداكارییه‌كانیان گرت.

دایکی هه‌میشه زیندوو “عیرفان ڕەزایی” لەسەر گۆڕی چەند گیانبه‌ختكردووی ناڕەزایەتییەكانی گیلان و مازەندەران نووسی: “دوای ئەوەی ئازیزترینەكانتان لە ئێمە وەرگرت، تاڵترین و سەختترین ئەزموونی ژیانمان چێشت. لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا هەموومان وانەی گەورە لە ژیاندا فێر بووین، وەک ئەوەی پێش لەوە نەژیاوین… بەڵام، لەم ڕۆژانەدا هەست بە زیندوویی دەکەین. چونکە ئامانجێکمان هەیە، هەموومان لەم ڕۆژانەدا شان بە شانی یەکتر وانەكانی ژیان دەڵێینەوە. تەنها بە پێکەوەبوون تۆڵە دەکەینەوە. وه‌ستاوین به‌ نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن، ئێمە کڕنۆش نابەین، باش سەیری ئەم وێنە هاوبەشانە بکەن و له‌ نیگاكانمان بترسن”.