کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی “سپێهر مه‌قسوودی” له‌ ئیزه‌

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی سپێهر مه‌قسوودی

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئیزه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی “سپێهر مه‌قسوودی” ڕۆژی له‌ دایكبوونی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان جێژن گرت.

به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ به‌ دانانی گوڵ و وتنه‌وه‌ی دروشم جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان مه‌حكووم كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازای و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “سپێهر مه‌قسوودی” ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوری ١٤٠١ و له‌ هه‌مان ڕۆژ كه‌ “كیان پیرفه‌له‌ك” كوژرا، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.