ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی تاران به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “مه‌سعوود هاشم زاده” ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “مێهران ته‌وانا” و “مێهدی دائیمی” له قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “مه‌سعوود هاشم زاده” له گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی ساڵی ٨٨ له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.