کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی 4

ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ چه‌ند شاری كوردستان و ئێران له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان محه‌ممه‌دڕه‌زا ئێسكه‌نده‌ری، عرفان خه‌زایی، یه‌لدا ئاقافه‌زلی، محسن شكاری، ئه‌بۆلفه‌زل ئه‌میرعه‌تایی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ فیداكارییه‌كانیا، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه‌.