ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی سێ گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا به ناوه‌كانی “فه‌رزین مه‌عرووفی”، “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” و موحسن شكاری” له‌سه‌ر مه‌زاری ژماره‌ێێك له قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، باوكی “فه‌رزین مه‌عرووفی”، باوكی “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” و باوكی “موحسن شكاری” له‌سه‌ر مه‌زاری ژماره‌یێك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌ته‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه. بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌و چالاكییه‌دا یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی دادخوازانی ئێرانیان بۆ سزادانی تاوانباران دووپات كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن.