بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی زه‌نجان ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “محسن موسه‌وی” له شارستانی تارۆم كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“موحسن موحه‌وی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی تارۆمی سه‌ر به پارێزگای زه‌نجان، له ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری تاران گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی هه‌ینی و له ساڵیادی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆرشی “ژینا” له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراودا كۆبوونه‌وه و به‌ڵینیان دا دریژه‌ده‌ری ڕیگه‌ی پڕ شانازی بن.
