ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خه‌رمانان و به‌یانی شه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له شاره‌كانی مهاباد و بۆكان له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەکرێگیراوانی ڕژیم گڵکۆی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان لە بۆکان شێواند، ڕۆژی هه‌ینی دایکانی جه‌رگ سووتاوی بۆكان گڵکۆی ڕۆڵەکانیان سەرلەنوێ ڕازاندەوە و مه‌زاره‌كانیان گوڵباران كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی شه‌ممه و هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، سه‌نا كچی هه‌میشه زیندوو “شه‌ماڵ خدری” له شاری مهاباد هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری باوكی حازر بوو و گوڵی له‌سه‌ر وێنه‌ی باوكی دانا.