ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “محه‌ممه‌دمێهدی عه‌سگه‌ری”، “فه‌رزین لوتفی” و “نه‌وید بێهبوودی” له سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
“محه‌ممه‌دمێهدی عه‌سگه‌ری” ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ له به‌رانبه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١١ی گه‌رمسار له پارێزگای سمنان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. ناوبراو كرێكاری مه‌عده‌نی ئه‌ملاح و ئه‌ركی به‌خێوكردنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر شان بوو. هه‌روه‌ها “فه‌رزین لوتفی” له ئیسلامشاری تاران و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد و “نه‌وید بێهبوودی” له گیانبه‌ختكردووانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری خوێنێنی ساڵی ٩٨ بوو و ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی به به‌شداری بنه‌ماڵه و ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازان به‌ڕێوه چوو.