کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ حه‌سه‌ن ئاوا

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” ڕێزیان لێ گرت.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی حه‌سه‌ن ئاوا به‌ چاندنی نه‌مام و گوڵ له‌ ته‌نیشت گڵكۆی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” وێڕای ڕێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه‌.