ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی جوانڕۆ له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “بورهان ئێلیاسی” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی جوانڕۆ ڕۆژی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “بورهان ئێلیاسی“، وێڕای به‌رز نرخاندنی یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.