به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان، ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
له‌و دیداره‌دا بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “سارینا ساعدی”، “مه‌تین نه‌سری” و “په‌یمان منبه‌ری” به‌شدار بوون و به دانانی گوڵی سوور له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵه‌وه‌گه‌ڕی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخواز كردبوو كه پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان بكن و ڕێگه نه‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی گوشاریان بخاته سه‌ر.
