ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی پیرانشار له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “زه‌كه‌ریا خه‌یاڵ” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی پیرانشار هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا”، له‌سه‌ر مه‌زاری “زه‌كه‌ریان خه‌یاڵ” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. “زه‌كه‌ریا خه‌یاڵ” شه‌وی ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. شایانی باسه كه مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به‌كرێگیراوانی ڕژیم به‌ردی مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان شكاندبوو.
