ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كه‌ره‌ج له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “پژمان قولیپور” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كه‌ره‌ج و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره، به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “پژمان قولیپور” وێڕای ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. جێگای ئاماژه‌یه كه “پژمان قولیپور”ی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری كه‌ره‌ج گیانی به‌خت كرد.