به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كامیاران به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی” ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان سه‌ردانی گڵكۆی قوربانیانی جه‌نایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن و په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان تازه ده‌كه‌نه‌وه. له شاری كامیارانیش بنه‌ماڵه‌ی “فوئاد محه‌ممه‌دی” و كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه، ڕۆژی له‌دایكبوونیان جێژن گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. دادخوازانی كامیاران هه‌روه‌ها بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ئێرانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
