ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له‌دایكبوونی هه‌میشه زیندوو “یه‌لدا ئاقافه‌زلی”، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.
دایكی هه‌میشه زیندوو “عه‌لی سه‌یدی” به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و مه‌راسمه وێڕای ڕێزگرتن له یادی “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” ڕایگه‌یاند: ئه‌م بوێرییه به‌رده‌وام له زیادبوون دایه و ئه‌مه زۆر دڵخۆشكه‌ره، وه‌كوو خۆشكێكی هاوده‌رد، هه‌ست به سه‌ربه‌رزی ده‌كه‌م كه ئێوه له ته‌نیشت خۆم ده‌بێنم، به هیوای ئازادی و پیرۆزی و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانمان.