به‌پێپی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی دیواندره به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه دا، دایه “فاتمه به‌یگ محه‌ممه‌دی” دایكی “مێهران ڕه‌حمانمی” له‌گه‌ڵ دایه “حه‌دیقه” دایكی هه‌میشه زیندوو “فوئاد قه‌دیمی” و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی “موحسین محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” دیداریان كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی ڕۆڵه‌كانیان بن. شایانی باسه كه “مێهران ڕەحمانی” ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتكەرەكانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد گیانی به‌خت كرد.