ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شاری بۆكان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “سامان قادر به‌یگ”، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی بۆكان مه‌زاری “سامان قادر به‌یگ”یان گوڵباران كردووه و به‌ڵێنیان داوه درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. جێگای ئاماژه‌یه كه “سامان قادربه‌یگ” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ ڕۆژی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له بۆكان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان بۆ شاری ورمێ گواسته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌یان خسته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ردنی ڕۆڵه‌كه‌یان خۆكوژی ڕابگه‌ینن.
