ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له شاری بابۆل كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له فیداركارییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “عیرفان خه‌زایی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شاری بابۆل له سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان “محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن توركمان”، “جه‌واد مووسه‌وی”، “ئه‌حمه‌د شۆكرۆڵڵاهی” و “شیرین عه‌لیزاده” كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، به‌ڵینیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن