به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی شه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌قز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “دانیال پایبه‌ندی” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌شدابووان به دانانی گوڵی سوور له‌سه‌ر مه‌زاری “دانیال پایبه‌ندی” ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرتووه و به‌ڵێنیان داوه درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. جێگای ئاماژه‌یه كه شەوی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، “دانیال پابەندی”، تەمەن ١٧ ساڵ لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی گەڕەکی “کەریم ئاوا”ی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت گیانی به‌خت كرد.
