ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی ئازادیخوازی پیرانشار به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “زه‌كه‌ریا خه‌یاڵ” و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی پیرانشار بۆ ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. شایانی باسه كه “زه‌كه‌ریا خه‌یاڵ” شه‌وی ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
