به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “حه‌بیب فه‌تحی” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه له شاری دیوانده‌ره به‌ڕێوه چوو.
“حه‌بیب فه‌تحی” له‌دایكبووی ساڵی ١٣٣٩ی هه‌تاوی بوو، ئه‌و تێكۆشه‌ره له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ١٤٠١، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له شاری دیوانده‌ره گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ریدا به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و هه‌میشه زیندووه به بهشدراری بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو و ئاماده‌بووان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.