ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له تووشبووانی نه‌خۆشی هێمۆفیلی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی بێهداشت خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له حاڵێكدا ته‌حریمه‌كانی ئه‌مریكا به‌شی ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی ناگرێته‌وه، مافیاكانی سپای پاسداران نرخی ده‌رمانیان بردۆته سه‌ره‌وه و بنه‌ماڵه‌ی نه‌خۆشه تایبه‌ته‌كان زه‌ختێكی زۆریان له‌سه‌ره. به‌پێی ئاماره‌كانی ڕژیم، زیاتر له ٣٠٠ قه‌ڵه‌م ده‌رمان ده‌ست ناكه‌وێت یان به ته‌واوی نایاب بووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی گه‌نه‌ده‌ڵێ و ناكارامه‌یی حكوومه‌ت، سێ كارخانه‌ی گه‌وره‌ی ده‌رمانسازی ئێران بۆ توركیا كۆچیان كردووه. ڕۆژانی ڕابردوو ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به هه‌زینه‌كانی ده‌رمان بڵاو كرابوو كه تێیدا ئاماژه به فرۆشتنی خانوو و كه‌ره‌سته‌ی نێو ماڵ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی نه‌خۆشكانه‌وه بۆ دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ده‌رمان كرابوو.