ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی خاوه‌ران له كاتی سه‌ردانی گۆڕستانی خاوه‌ران، چاویان به بنه‌ماڵه‌ی به‌هاییه قوربانیه‌كانی ده‌ستی كۆماری ئیسلامی كه‌وت و پێكه‌وه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به‌رپرسانی گۆڕستانی خاوه‌ران، سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی دوو ساعه‌ت بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانیان له ژێر گه‌رمای ٥٠ پله‌ی دا ڕاگرتووه، دواجار كه ڕێگه‌یان به چوونه‌ژووره‌وه داوه، ئه‌مجاره به بیانووی جیاكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان، ڕێگه‌یان به بنه‌ماڵه‌ی به‌هاییه‌كان گرتووه و پاش یه‌ك ساعه‌ت له ژێر چاودێری هێزه‌كان توانیویانه بچنه ژووره‌وه. شایانی باسه كه بینینی ئه‌و یه‌كگرتووییه و نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان هیوا و ئومێدێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن له داهاتوویه‌كی نزیك دا.
