ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین له كه‌ش و هه‌وایه‌كی سارد دا به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان، له‌به‌رده‌م ئه‌و زیندانه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به ده‌یان بنه‌ماڵه ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ڕژیم وێڕای بێڕیزی هیچ وڵامێكیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌كاتی ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” تا به ئه‌مڕۆ، نزیك به ٢٠ هه‌زار كه‌س له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی زۆربه‌یان ناڕوون و نادیاره.