ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له چه‌ند شاری ئێران، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر هاووڵاتیاندا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كاندا ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه و هه‌روه‌ها ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هەموو شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران بگرێتەوە.
